بۆ یەکەمجار کۆریای باکوور بوونی هێزی شەڕکەڕی وڵاتەکەی لە ڕووسیا ئاشکرا کرد
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 28ـی 4ـی 2025، کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار بە فەرمی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا بۆ شەری دژی ئۆکرانیا پشتڕاست دەکاتەوە.
لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار کۆریای باکوور ڕەتیکردەوە کە هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا ناردبێت، دواجار هەردوو وڵات بە فەرمی ڕایانگەیاند، کۆریای باکوور بۆ یارمەتیدانی سوپای ڕووسیا لە ئازادکردنی کورسک هێزی ڕەوانە کردووە و لە دژی ئۆکرانیا شەڕ دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند: هێزەکانی کۆریای باکوور بەشدارییەکی بەرچاویان کردووە لە ئازادکردنی ئەو خاکانەی ڕووسیا کە لەلایەن ئۆکرانیا داگیرکراوە.
هەروەها ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە، "ئەو هێزانە بەپێی پەیماننامەی بەرگری هاوبەش لەگەڵ ڕووسیا و بە فەرمانی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور جێگیر کراون."
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێدوانی لەسەر ئەم ڕاپۆرتانە داوە و دەڵێت: نیگەرانین لە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی کۆریای باکوور لە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا.
PM:12:08:28/04/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت