ئاژانسی رۆیتەرز: ئەمەریکا پاکێجێکی فرۆشتنی چەکی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری پێشکەش بە سعودیە دەکات
        
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سعودیە سەرۆکی ئەو وڵاتە پاکێجێکی فرۆشتنی چەکی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری پێشکەش بە سعودیە بکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی تایبەت بڵاویکردەوە، ئەو پاکێجە 100 ملیار دۆلارییە لە کاتی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سعودیە کە بڕیارە لە مانگی ئاداردا بچێتە ئەو وڵاتە واژۆی لەسەر دەکرێت.
بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی سعودیە تا ئێستا ئامادە نەبوون بە فەرمی هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، پێدەچێت کۆمپانیا پیشەسازییە سەربازییە گەورەکانی ئەمەریکا لەوانەش کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی سەربازی و موشەک و رادار لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا کە لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا چالاکن، رۆڵێکی سەرەکی لەم پاکێجەدا بگێڕن.
رۆیتەرز باسی لەوەشکردووە، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی پیشەسازی بەرگریی ئەمەریکا پلانیان هەیە لە چوارچێوەی شاندێکی بازرگانی-سەربازیدا گەشت بۆ ناوچەکە بکەن. 
        
        
AM:09:58:25/04/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1376
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت