له بوومه‌له‌رزه‌كانی ئیسته‌نبوڵدا 151 كه‌س برینداربوون
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ له شاره‌كه روویان دا، 151 كه‌س بریندار بوون، كه زۆربه‌یان به‌هۆی خۆهه‌ڵدان بووه له به‌رزاییه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23ی نیسانی 2025، له ماوه‌ی 3 كاتژمێردا 47 بوومه‌له‌رزه له شاری ئیسته‌نبوڵ له باكوری رۆژئاوای توركیای دا كه به‌هێزترینیان گوڕه‌كه‌ی 6.2 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه.
داود گوڵ، پارێزگاری ئیسته‌نبوڵ نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌هۆیانه‌وه 151 كه‌س بریندار بوون.
پارێزگاری ئیسته‌نبوڵ وتی: "ته‌واوی برینداره‌كان به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بووه و له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ خۆده‌ربازكردن تووشی رووداوی نه‌خوازراو بوون و به‌شێكیان له چه‌ند نهۆمێكی به‌رزه‌وه خۆیان هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه".
وتیشی: "زۆربه‌ی برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. تائێستا 22 بریندار دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌زگای ئافاد و ته‌واوی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان راپۆرتی سه‌لامه‌تیی ژێرخانی شاره‌كه‌یان له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه پێشكه‌شكردووه و "ژێرخانه‌كانی كاره‌با، وزه، گازی سرووشتیی ماڵان، رێگه‌وبان، ئاوی خواردنه‌وه، ئاوه‌ڕۆ، ئه‌نده‌رپاس، پرده‌كان و هه‌موو بواره‌كانی دیكه زیانی گه‌وره‌یان به‌رنه‌كه‌وتووه كه شكست به ژێرخان بگه‌یه‌نێت. له هه‌ندێك ناوچه‌دا زیانی بچووك روویانداوه، تیمه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی".
PM:06:52:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت