ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات
ویستگەنیوز_
ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی عێراق دەکات و دەربارەی چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەدا کۆدەبێتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە، دوای کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئاماژە بەوەدراوە لەماوەکانی داهاتوودا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندووە، کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، بەنیازە لە ماوەکانی داهاتوودا سەردانی عێراق بکات و گفتووگۆ دەربارەی کۆمەڵێک پرسی سیاسی، ئابووری، پەروەردە، وزە و ئاسایش ئەنجامبدات.
PM:03:48:23/04/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت