سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سێ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ سێشەممە وادەی سەردانکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر دیاریکرا.

کارۆلین لیڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، وادەی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، لەمانگی ئایاردا سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەکات و هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە، قەتەر و ئیمارات دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە لە سەردانەکەیدا ترەمپ دەربارەی ژمارەیەک پرسی ئابوری، سیاسی و بازرگانی لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە و تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر کۆببێتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەردانەکەی ترەمپ لەرۆژی 13ی ئایارەوە دەستپێدەکات و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە رۆژی 16ی ئایار کۆتایی بە سەردانەکەی بهێنێت.


PM:08:56:22/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت