ڤاتیكان: پاپا فرانسیس به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك و سستبوونی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
ڤاتیكان به فه‌رمی هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانی پاپا فرا‌نسیسی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك و سستبوونی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ڤاتیكانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و واژۆی پرۆفیسۆر ئه‌ندریا ئاركانجێلی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و پاكوخاوێنی ڤاتیكان له‌سه‌ره، ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاپا فڕانسیس به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه توشی سستبونی دڵ بووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌کەدا هاتووه کە "ڕایده‌گه‌یه‌نم كه پاپای پیرۆز فڕانسیس (خۆرخی ماریۆ بێرگۆلیۆ)، له‌دایكبووی بوینس ئایرێس (ئه‌رجه‌نتین) له 17ی كانوونی دووه‌می 1936، دانیشتوی ویلایه‌تی ڤاتیكان، هاوڵاتی ڤاتیكان، كاتژمێر 7:35 خولەکی به‌یانی له 21ی نیسانی 2025 له شوقه‌كه‌ی خۆیدا له شوێنی نیشته‌جێبونی سانتا مارتا كۆچی دوایی كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هۆكاره‌كانی مردنی پاپا فڕانسیس بریتین له "جه‌ڵته‌ی مێشك"، "كۆما" و "سستی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان".
پاپا فرانسیس له ته‌مه‌نی 88 ساڵی له به‌یانیی دووشه‌ممه، 21-04-2025، گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لة ماوةكانى رابردوودا به‌هۆی هه‌وكردن و كێشه‌ی سییه‌كانه‌وه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا.
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. بە بنەچە ئیتاڵییە، بەڵام لەدایکبووی شاری بۆینس ئایرس'ـی پایتەختی ئەرجەنتینە.
پاپا لە 17ـی 12ـی 1936 لەدایکبوو، یەکەم کەسە بە بنەچە خەڵکی ئەمریکای باشوور بێت و پۆستی پاپای وەرگرت. ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەوروپایە لە دوای گریگۆری سێیەم ئەو نازناوەی وەرگرتبێت.
پاپا فرانسیس لە 13ـی ئاداری 2013ـەوە وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاریکرابوو؛ پێشتریش بەرپرسیارییەتی سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکانی پێ سپێردرابوو.
پێش ئەوەش سەرۆکی ئەسقەفەکانی بۆینس ئایرس بووە و لە ساڵی 2001 پاپا یۆحەنا پۆلسی دووەم نازناوی (کاردیناڵ)ـی پێ بەخشی، بەڵام ناوی فرا‌نسیسی بۆ خۆی دانا وەک رێزلێنانێک بۆ فرانسیس ئاسیزی پیرۆز.
AM:12:03:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت