سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل له‌ناو سوریاوه باس له گرنگی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات
ئیال زه‌میر سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌نه‌ڕاڵ ئیال زه‌میر سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل به یاوه‌ری جه‌نه‌راڵ ئوری گۆردین فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی باكوور و عه‌مید یائیر به‌لای فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 210 و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی دیكه. گه‌شتێكی مه‌یدانی بۆ ناو هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه.
له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا، زه‌میر قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانده و جه‌نگاوه‌ره ئیسرائیلییانه كرد كه له مه‌یدانه‌كه‌دان، هه‌روه‌ها پلانه په‌سه‌ندكراوه‌كانی بۆ به‌رده‌وامبوون له به‌رگری و هێرش پشتڕاستكرده‌وه.
زه‌میر له‌ناو خاكی سوریا وتی: "ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ئێمه زۆر گرنگه، ئێمه هاتینه ئێره چونكه سوریا له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه، بۆیه ئێمه خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین و بۆ به‌رگریكردن له خۆمان به باشترین شێوه لێره‌ین".
وتیشی: "له‌م شوێنه‌وه ده‌توانین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ببینین كه له‌سه‌ر ئه‌م زنجیره چیایه‌ن، كه ئه‌مه‌ش خاڵێكی ستراتیژی گرنگه".
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكرد كه "نازانین لێره‌دا دۆخه‌كه چۆن په‌ره‌ده‌سێنێت، به‌ڵام بوونی ئێمه له‌م ناوچه‌یه‌دا گرنگییه‌كی زۆری ئه‌منی هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌سه‌ر به‌رگری له ناوچه‌ی ئه‌منی و پاراستنی دانیشتووان له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك".
به سوودوه‌رگرتن له رووداوه‌كانی سوریا له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ی كانوونی دووه‌می 2024، ئیسرائیل دۆخی ناوچه‌ی پارێزراوی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكخسته‌وه و هێزی زیاتری نارد و ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سوریادا گرت.
هێزه‌كانی ئیسرائیل چوونه ناو ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراو له به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ساڵی 1974ی زانی و ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ڕاگه‌یاند.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی هێزێكی سوریا پێكدێت كه توانای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1974ی هه‌بێت.
PM:08:58:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت