رووسیا و ئۆكرانیا سەدان زیندانی ئاڵوگۆڕ دەكەن


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایدەگەیەنێت، سەركەوتووبوون لە هەوڵێكی نوێی نێوەندگیری لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بۆ لە ئاڵوگۆڕکردنی 246 زیندانی لە هەر لایەكیان.


ئەمڕۆ شەممە 19ی نیسانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، "سەرکەوتووبوون لە هەوڵێكی نێوەندگیری لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کە بووەتە هۆی ئەوەی لە دوای سەرهەڵدانی ململانێی نێوان هەردو وڵاتەوە گەورەترین ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان رووبدات، لە ئاڵوگۆڕەکەدا 246 زیندانی لە لایەنی ئۆکرانیا و 246 زیندانی لە لایەنی رووسی لە خۆ دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، "نێوەندگیرییەکە بریتی بوو لە ئاڵوگۆڕی ژمارەیەک زیندانی بریندار لە نێوان هەردولادا کە 31 برینداری ئۆکراینی و 15 برینداری رووسی بوون، بە کۆی گشتی 538 زیندانی بوون، بەوەش کۆی گشتی ئەو زیندانیانەی لە نێوان هەردو وڵاتدا لەم نێوەندگیرییانەدا ئاڵوگۆڕ کراون گەیشتە سێ هەزار و 771 زیندانی".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بە سەرکەوتنی ئەم نێوەندگیرییە، کۆی ژمارەی نێوەندگیرییەکانی ئیماراتی کە لە کاتی قەیرانەکەدا ئەنجامدراون گەیشتوەتە 14 نێوەندگیری.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیمارات هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی هەوڵە جۆراوجۆرەكان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ململانێی ئۆكرانیا.


PM:11:14:19/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو