رووسیا ئاگربەستی لەگەڵ ئۆکراینا راگەیاند
وێستگەنیوز-
سەرۆکی رووسیا بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاگربەستی لەگەڵ ئۆکرانیا راگەیاند بە بۆنەی جەژنی "ئیستەر" کە تایبەتە بە مەسیحییەکان.
ئەمڕۆ شەممە 19ی نیسانی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئاگربەستی بۆ جەژنی "ئیستەر" کە تایبەتە بە مەسیحییەکان رایگەیاند وئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00 رووسیا هەموو شەڕەکان رادەگرێت تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی 21ی نیسان.
پوتین دەڵێت، "هیوادارین ئۆکرانیا پابەندی ئاگربەستەکە بێت، بەڵام ئەگەر هێزەکانی ئۆکرانیا ئاگربەستەکە پێشێل بکەن، ئەوا فەرمان بە هێزەکانی رووسیا دراوە کە وەڵام بدەنەوە".
PM:05:37:19/04/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت