به‌رپرسێكی ئیسرائیلی: هێرشێكی سنووردار بۆ په‌كخستنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌دوور نازانین
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه كه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت، ده‌بێت ببێته‌هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی و دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار رایانگه‌یاندووه، ئیسرائیل به‌دووری نازانێت كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی راگه‌یاندووه كه له ئێستادا ئه‌مریكا ئاماده نییه پشتیوانی له هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه بكات.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل به‌ڵێنیان داوه رێگه‌نه‌ده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و ناتانیاهۆ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه ئه‌تۆمییه به‌راییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به نێوه‌ندگیری عومان له رۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئیسرائیل كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ پێشنیار كردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئێران كه هه‌ندێكیان پلانیان بۆ دانراوه بۆ ئه‌نجامدانیان له كۆتاییه‌كانی به‌هار و هاویندا.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندووه كه پلانه‌كان له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هێرشی ئاسمانی و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه تایبه‌ته‌كان پێكدێن و پێده‌چێت ڕێگری له توانای تاران بكات بۆ به‌كارهێنانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، ساڵێك یان زیاتر.
PM:02:50:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت