دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له رۆما ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی ئێران ده‌ستپێكردنی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكای به نێوه‌ندگیری شانشینی عومان له رۆما راگه‌یاند.
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند خوله‌كێك پێش به‌شداریكردنی له وتووێژه ناڕاسته‌وخۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ تاجانی هاوتا ئیتاڵییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "مێهر"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، له گفتوگۆكانی نێوان عه‌راقچی و تاجانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جێ بایه‌خی هه‌ردوولا تاووتوێ كران.
رۆما میوانداری ئه‌و دانوستانانه ده‌كات كه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و به نێوه‌ندگیری شانشینی عوممان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی باڵای نێوان هه‌ردوو وڵاته له دوای كشانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه مێژووییه‌كه له ساڵی 2018دا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی نیسانی 2025، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لەکاتی پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، "بژاردەی لێدان لە ئێران لە ئارادایە، بەڵام پەلەم نییە بۆ بە ئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران".
ئاماژەی بەوەکرد، "نامانەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، رێککەوتنی ئەتۆمیش زۆر خراپ بوو، من دەمەوێت ئێرانێکی ئاوەدان ببینم".
لای خۆیه‌وه عه‌راقچی كه یه‌كێكه له ئه‌ندازیاره‌كانی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، رۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه ئێران له خولی یه‌كه‌مدا "ڕاده‌یه‌ك هه‌ستی به جددییه‌ت" له‌نێو ئه‌مریكییه‌كاندا كردووه، به‌ڵام گومانی له نیه‌ته‌كانیان هه‌یه.
ناوبراو له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا روسییه‌كه‌ی له مۆسكۆ وتی: "هه‌رچه‌نده گومانی جددیمان هه‌یه له نیازی لایه‌نی ئه‌مریكی و پاڵنه‌ره‌كانی، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌شداری دانوستانه‌كانی سبه‌ینێ ده‌كه‌ین".
PM:01:46:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت