نوێترین هه‌ڵوێستی حزبوڵا سه‌باره‌ت به چه‌كدانان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی نوێترین هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به چه‌كدانان راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "ڕێگه ناده‌ین كه‌س چه‌كمان داماڵێت".
نه‌عیم قاسم ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رۆژی هه‌ینی له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه "حزبوڵا ره‌تیكرده‌وه چه‌كه‌كانی راده‌ستی ده‌وڵه‌تی لوبنان بكات"، ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی كه "بژارده‌یه‌ك ده‌ده‌ین به كاری دیپلۆماسی، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه زۆر ناخایه‌نێت".
نه‌عیم قاسم وتی، "ئێمه پابه‌ندین به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل... و رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ین چه‌كمان داماڵێت و هه‌ركه‌سێك داوای بكات رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه".
وتیشی: "خه‌باتی لوبنانیه‌كان كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر داگیركردنی خاكی لوبنان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه".
نه‌عیم قاسم روونیشیكرده‌وه كه "ئیسرائیل ئامانجی فراوانخوازانه‌ی هه‌یه بۆ داگیركردنی خاكی زیاتر له لوبنان".
راشیگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانیان له ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، مه‌گه‌ر ئیسرائیل به ته‌واوی له باشووری وڵات بكشێته‌وه (...) و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی رابگرێت.
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به "سه‌ركه‌وتن" ناوبرد.
AM:11:46:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت