خولێكی تری دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا ده‌ست پێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای هه‌فته‌یه‌ك له دانوستانی یه‌كه‌میان كه هه‌ردوولا به بنیاتنه‌ر وه‌سفیان كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ئه‌تۆمی تاران ده‌ستپێبكاته‌وه.
رۆما میوانداری ئه‌و دانوستانانه ده‌كات كه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و به نێوه‌ندگیری شانشینی عوممان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی باڵای نێوان هه‌ردوو وڵاته له دوای كشانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه مێژووییه‌كه له ساڵی 2018دا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی نیسانی 2025، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لەکاتی پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، "بژاردەی لێدان لە ئێران لە ئارادایە، بەڵام پەلەم نییە بۆ بە ئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران".
ئاماژەی بەوەکرد، "نامانەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، رێککەوتنی ئەتۆمیش زۆر خراپ بوو، من دەمەوێت ئێرانێکی ئاوەدان ببینم".
لای خۆیه‌وه عه‌راقچی كه یه‌كێكه له ئه‌ندازیاره‌كانی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، رۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه ئێران له خولی یه‌كه‌مدا "ڕاده‌یه‌ك هه‌ستی به جددییه‌ت" له‌نێو ئه‌مریكییه‌كاندا كردووه، به‌ڵام گومانی له نیه‌ته‌كانیان هه‌یه.
ناوبراو له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا روسییه‌كه‌ی له مۆسكۆ وتی: "هه‌رچه‌نده گومانی جددیمان هه‌یه له نیازی لایه‌نی ئه‌مریكی و پاڵنه‌ره‌كانی، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌شداری دانوستانه‌كانی سبه‌ینێ ده‌كه‌ین".
له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ئێران له ساڵی 1979دا په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان تاران و واشنتۆن پچڕا و دوایین هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له مانگی یه‌كدا، دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی به كارێكی له پێشینه‌ی زانی.
ئێران به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كان ده‌كات و گومانی هه‌یه دانوستانه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها گومانی هه‌یه له تره‌مپ كه چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانكردنی ئێرانی كردووه ئه‌گه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رانه‌گرێت.
AM:09:01:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت