وەزیری دەرەوەی ئێران: گومانمان لە نیازی ئەمریکا هەیە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت گومانیان لە نیازی ئەمریکا هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات بەشداری گەڕی دووەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەن
ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ''نیازی ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جێگەی گومانە، بەڵام بەشداریش دەبین لە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا کە لە رۆما بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر داواکارییەکانی ئەمریکا نابەجێ نەبێت و بەڕاستی بیەوێت رێکبکەوێت ئێمە ئامادەین رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆم بکەین لەسەر بنەمای ئاشتیانە".
هەروەها سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "هەر لایەنێک بیەوێت بابەتەکە بەلارێدا ببات، ئەگەر هەیە دۆخێکی مەترسیدار دروست بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "مۆسکۆ ئامادەیە هەر رۆڵێک ببینێت کە ببێتە هۆی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران".
PM:08:30:18/04/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت