سوپای ئیسرائیل له باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلێكی به ئامانج گرت
وێستگه‌نیوز -
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی نیسانی 2025 درۆنێكی ئیسرائیل له شاری سیدای باشوری لوبنان ئۆتۆمبێلێكی به ئامانج گرت.
میدیا لوبنانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه "به‌یانی ئه‌مڕۆ درۆنێكی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێكی له‌سه‌ر ڕێگای سیدۆن له نزیك یه‌كگرتنی ئه‌لغازه له باشووری لوبنان كرده ئامانج".
تا ئێستاش ئامانجی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل و ناسنامه‌ی قوربانییانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
دوێنێ ئێواره‌ش، هه‌لیكۆپته‌رێكی ئاپاچی ئیسرائیلی به دوو مووشه‌ك ناوچه‌ی عیتا شه‌عبی باشووری لوبنانی بۆردومان كرد و ژوورێك و به‌نزینخانه‌یه‌كی كرده ئامانج كه پێشتر بۆردوومانی كردبوو.
هاوكات تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل به‌شێك له شاری رامیه-یان بۆردوومان كرد - ده‌وروبه‌ری چیای بلات له كه‌رتی ڕۆژئاوای باشووری لوبنان.
AM:10:31:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت