هاویمانی نێوده‌وڵه‌تی 3 بنكه‌ی سه‌ربازی له دێره‌زوور چۆڵ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان رایانگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سێ بنكه‌ی سه‌ربازی له دێره‌زوور چۆڵكرد و به‌ره‌و ناوچه‌ی شه‌دادی حه‌سه‌كه كشایه‌وه، رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش ئاشكراشیكرد كه هاوپه‌یمانییه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره له به‌نداوی تشرین.
روانگه‌ی سوری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ده‌ستی كردووه به گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و لۆجستی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عومه‌ر و كۆنیكۆوه به‌ره‌و قه‌زای شه‌دادی له باشووری حه‌سه‌كه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌شێك له هێزه‌كان له‌و دوو بنكه‌یه ده‌مێننه‌وه تا دواتر فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تییان بۆ دێت به ئامانجی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كاندا له سوریا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سوری، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر جێگیر كراون.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه ئامانج له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازی و لۆجستیانه، ئاماده‌كاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره له به‌نداوی تشرین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، سوپای ئه‌مریكا سێ بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی بچووكی خۆی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داخستووه به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له دوو هه‌زاره‌وه بۆ 1400 سه‌رباز.
AM:10:10:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت