دۆناڵد ترەمپ: نامانەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، پەلەی نییە بۆ لێدان لە ئێران، ئاماژە بەوەشدەکات، نایانەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لەکاتی پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، "بژاردەی لێدان لە ئێران لە ئارادایە، بەڵام پەلەم نییە بۆ بە ئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران".
ئاماژەی بەوەکرد، "نامانەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، رێککەوتنی ئەتۆمیش زۆر خراپ بوو، من دەمەوێت ئێرانێکی ئاوەدان ببینم".
لەبارەی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا ترەمپ وتی، "پێموایە لە ئۆکرانیا لە ئاشتی نزیک دەبینەوە".
وتیشی، "ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی بە بەرپرس نازانین لە داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە، بەڵام ناتوانم بڵێم باشترین کاری کردووە".
PM:11:32:17/04/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت