عێراقچی پەیامەکەی رێبەری باڵای ئێرانی گەیاندە دەست سەرۆکی رووسیا


وێستگەنیوز-

عێراقچی لە کۆشکی کرێملین لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە، لە میانی دیدارەکەدا پەیامێکی نووسراوی رێبەری ئێرانی بە سەرۆکی ئەو وڵاتەدا.


بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی بۆ ئەنجامدانی وتوێژ و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای رووسیا و گەیاندنی پەیامێکی نووسراوی رێبەری ئێران بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی رووسیا بۆ مۆسکۆ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیا کۆبووەوە.

له م دیدارەدا عێراقچی وێڕای پێشکەشکردنی پەیامی نووسراوی رێبەڕی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری رووسیا، بۆچوون و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له بارەی پرسەکانی ناوچەکە و جیهان خستەڕوو.


PM:09:48:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت