سودانی و ئەحمەد شەرع لە قەتەر کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە قەتەر کۆبوونەوە.


ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی خێراتربونی رووداوەکانی ناوچەکە و بە تایبەت دۆخی سوریا، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە نێوەندگیری میری قەتەر کۆبوونەوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، سودانی هەڵوێست و پاڵپشتی عێراقی دووپاتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، لەسەر گرنگی هەنگاوی کردەیی و جدی حکومەتی نوێی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها عێراق لە نزیکەوە چاودیڕی ئەو پێشهاتانە دەکات کە لە سوریا و وڵاتانی دراوسێی روودەدەن.

داواشیکردووە، هەردوولا هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکان و دروستکردنی میکانیزمێکی نوێی هاوکاری کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردولا بکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرزبکاتەوە.


PM:09:19:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت