دوو گەنجی بەلجیکیی بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی پێنج هەزار مێروولە لە کینیا دەستگیرکران
وێستگەنیوز_
دوو گەنجی بەلجیکیی تەمەن 19 ساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کینیا بە هەزاران مێروولەوە دەستگیر کران.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 17ـی نیسانی 2025، دەزگای ئاسایشی کینیا بڵاوی کردەوە، ئەو دوو کەسەی دەستگیر کراون، پێنج هەزار مێروولەیان لە ناو شوشەی بچووکدا هەڵگرتبوو، هەوڵیان دابوو لەگەڵ خۆیاندا بیانگوازنەوە ئەوروپا.
لە ئێستادا، دەزگای ئاسایشی کینا، ئەو دوو کەسە تۆمەتبار دەکەن بە بازرگانیکردن و بە قاچاخبردنی مێروولەکان بۆ ناو بازاڕەکانی ئەوروپا و ئاسیا.
لای خۆشیانەوە، دوو تۆمەتبارەکە، لە بەردەم دادگای نایرۆبی باسیان لەوە کردووە، بۆ خۆشیی مێروولەکانیان کۆکردۆتەوە و نەیانزانیوە لە کینیا بردنە دەرەوەی مێروولە قەدەغەیە.
فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی کینیا لەو بارەیەوە ڕایدەگەیەنن، لە بەردەم مەترسییەکانی بازرگانییەکی نوێی نایاساییدان کە بازرگانیکردنە بە مێروولە و زیندەوەرە بچکۆلەکان، بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو کە بازرگانی بە فیل و گیانلەبەرە گەورەکانەوە دەکرا.
دوو تۆمەتبارەکە، پێنج هەزار مێروولەکەیان لە ناو دوو هەزار و دوو سەد شووشەی بچووکدا هەڵگرتبوو، هەوڵیان دابوو بیگوازنەوە بۆ ئەورووپا.
لەم چەند مانگەی رابردووشدا، دوو گەنجی دیکە هەر لە کینیا بە 400 مێروولەوە دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

PM:03:31:17/04/2025
ئهم بابهته 1556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت