ئیداره‌ی تره‌مپ چاوی له داخستنی نزیكه‌ی 30 باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی یاداشتێكی ناوخۆیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیر له داخستنی 10 باڵیۆزخانه و 17 كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و بچووككردنه‌وه‌ی چه‌ند نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ده‌كاته‌وه له‌نێویاندا نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له هه‌ولێر و به‌غدا.
پلانه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ شوێنپێی دیپلۆماسی ئه‌مریكا له زۆربه‌ی كیشوه‌ره‌كانی جیهان كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی لاوازكردنی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به چین له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهانی دروست ده‌كات.
له یاداشته‌كه‌دا پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنپێ له نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له سۆماڵ و عێراق ده‌كات - دوو وڵات كه كلیلی هه‌وڵه‌كانی دژه تیرۆری ئه‌مریكا بوون -.
كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه به‌شێكه له هه‌وڵه به‌رفراوانه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه فیدراڵیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به رێژه‌ی نزیكه‌ی 50%.
به‌پێی پلانه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ كه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشنیاركراوه باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له‌م وڵاتانه دابخرێن:
•كیشوه‌ری ئه‌فریقا: كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، ئێریتریا، گامبیا، لێسۆتۆ، كۆماری كۆنگۆ، باشووری سودان
• كیشوه‌ری ئه‌وروپا: لۆكسمبۆرگ، ماڵتا
• شوێنی تر: گرێنادا، ماڵدیڤ
هاوكات له پلانه‌كه‌دا پێشنیاری داخستنی ئه‌م كونسوڵخانانه كراوه:
•وڵاتی فه‌ره‌نسا: بۆردۆ، لیۆن، مارسیلیا، ڕێن، ستراسبۆرگ
• وڵاتی ئه‌ڵمانیا: دۆسلدۆرف، لایپزیگ
• وڵاتی بۆسنه و هه‌رزه‌گۆڤینا: مۆستار، بنیا لوكا
• وڵاتی یۆنان: سالۆنیكی
• وڵاتی ئیتاڵیا: فلۆرانس
• وڵاتی پورتوگال: پۆنتا دێلگادا
• (بەریتانیا) شانشینی یه‌كگرتوو (سكۆتله‌ندا): ئه‌دینبۆرگ
• كیشوه‌ری ئه‌فریقا: دووالا (كامیرۆن)، دوربان (ئه‌فریقای باشوور)
• كیشوه‌ری ئاسیا: میدان (ئیندۆنیزیا)، بوسان (كۆریای باشوور)
له پلانه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپدا ئه‌م رێوشوێنانه‌ی تر پێشنیاری كراوه:
• بچووككردنه‌وه یان نه‌هێشتنی باڵیۆزخانه له شاری مۆگادیشۆی سۆماڵ.
• داخستنی ناوه‌ندی پشتیوانی دیپلۆماسی له به‌غدا.
• كه‌مكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم.
• چه‌سپاندنی خزمه‌تگوزاری كونسوڵگه‌ری له ژاپۆن و كه‌نه‌دا.
PM:11:40:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت