گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له رۆما ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه خولی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان شاندی ئێران و ئه‌مریكا له شانشینی عوممان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام جارێكی تر مه‌سه‌له‌ی "شوێن"ی دانوستان وروژێنرایه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كان له رۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها 3 سه‌رچاوه‌ی ئاگادار ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به پێی ماڵپه‌ڕی "ئه‌كسیۆس"، گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی شه‌ممه‌ی داهاتوو له رۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییه، ره‌خنه‌ی گرت و له ئه‌كاونتی خۆی له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی "گۆڕانكارییه‌كی له‌م شێوه‌یه له دیپلۆماسیدا ره‌نگه هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك شكست پێبهێنێت، و ره‌نگه وا سه‌یر بكرێت كه جددیه‌تی تێدا نییه، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی نیازپاكیش".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی هێشتا لایه‌نی به‌رامبه‌ر تاقی ده‌كاته‌وه.
رۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025، گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف و عەباس عراقچی لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، دواتریش کۆشکی سپی دانوستانەکەی بە ئەرێنی وەسفکرد.
PM:09:36:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت