نوێترین لێدوانی خامنه‌یی ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاند كه نابێت وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵه‌ی دانوستانه‌كانی 2015 دووباره بكاته‌وه و به‌رهه‌مهێنان رابگرێت تا ده‌رئه‌نجامی دانوستانه‌كان روون نه‌بێته‌وه، ده‌شڵێت، "نه زۆر گه‌شبینین و نه زۆر ڕه‌شبینین به‌رامبه‌ر به‌و وتوێژانه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لی خامنه‌یی، له یه‌كه‌مین دیداری ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نابێت پرسه‌كانی وڵات به گفتوگۆكانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكاوه ببه‌سترێنه‌وه و نابێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له‌كاتی دانوستانه‌كانی 2015 كراوه كه هه‌موو شتێك بۆ وڵات وابه‌سته‌ی پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كان بوو، دوباره بكرێته‌وه، چونكه وڵاته‌كه ده‌بێته مه‌رجدار و هه‌مو شتێك ده‌وه‌ستێت تا ده‌رئه‌نجامی دانوستانه‌كان رون ده‌بێته‌وه.
خامنه‌یی، ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی وڵات له هه‌مو بواره‌كانی پیشه‌سازی، ئابووری، بیناسازی، كولتوری و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره كرده‌وه و وتی: "هیچ كام له‌و بابه‌تانه په‌یوه‌ندییان به دانوستانه‌كانی عومانه‌وه نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاری وڵات بۆ دانوستان له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌مدا به باشی جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه ده‌بێت به وریاییه‌وه به‌رده‌وام بن، له كاتێكدا هێڵه سوره‌كان به ته‌واوی ڕونن بۆ ئێران، هه‌روه‌ها بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ریش.
وتیشی: "ڕه‌نگه دانوستانه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام یان نه‌گه‌نه ئه‌نجام. نه زۆر گه‌شبینین و نه زۆر ره‌شبینین به‌رامبه‌ر به‌و وتوێژانه، بێگومان ئێمه زۆر ره‌شبینین به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا، به‌ڵام گه‌شبینین به تواناكانی خۆمان".
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت كه ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕۆژی شه‌ممه 12ی نیسان له مه‌سقه‌ت له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه، به نێوه‌ندگیری عومان گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆیان ئه‌نجامدا و به ئه‌رێنی و بنیاتنه‌ر وه‌سفی كرد.
PM:06:03:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت