تره‌مپ: كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و كارێكی ئاسانه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی نیسانی 2025 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی نوێی مشتومڕاویدا رایگه‌یاند كه "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران كارێكی ئاسانه"، به ئاماژه‌دان به په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌كردنی هه‌ردوو وڵات له یه‌كتر له ناوچه‌كه‌دا.
تره‌مپ له لێدوانه‌كانیدا كه میدیا ئه‌مریكییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "دۆسێی ئێران ته‌نها پێویستی به بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی سروشتی ئه‌و هه‌نگاوانه بخاته‌ڕوو كه ئیداره‌كه‌ی به‌نیازه بیگرێته‌به‌ر.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "كێشه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی هه‌ڵاوسان له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌كه‌ین".
وتیشی: "ناهێڵین وڵاتانی دیكه به‌رده‌وام بن له ئیستغلالكردنمان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا كردوویانه".
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه "ئێمه سزای پێشوومان به‌سه‌ر روسیا و بۆری نۆرد ستریم 2 سه‌پاندووه"، باجی گومرگی-ش له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ده‌رمان له ده‌ره‌وه ده‌سه‌پێنین، چونكه ئێمه به‌رهه‌می ناهێنین".
PM:07:54:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت