لەم مانگەدا وەزیرانی دەرەوە و دارایی سووریا سەردانی ئەمریكا دەكەن
وێستگەنیوز_
وەزیری دەرەوە و دارایی سووریا لەم مانگەدا سەردانی ئەمریكا دەكەن بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، لەگەڵ محەممەد یوسر، وەزیری دارایی وڵاتەكەی و عەبدولقادر حەسری، پارێزگاری بانكی ناوەندیی و ژمارەیەك لێپرسراوی باڵا كۆتایی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكەن بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی سندوقی دراو و بانكی نێودەوڵەتی.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، وەفدی سووریا ڤیزای ئەمریكایان پێ دراوە و ئەمەش جاری یەكەمە لە دوای نزیكەی 15 ساڵ لێپرسراوانی باڵای سووریا سەردانی ئەمەریكا بكەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەكانیشیان لە ئەمەریكا وەفدی سووریا هەوڵی كەمكردنەوەی سزاكانی سەر وڵاتەكەیان دەدەن.
PM:04:22:13/04/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت