ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە
وێستگەنیوز-
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، عێراق لە مانگی ئاداری رابردوودا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی نیسانی 2025، ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی ئاداردا 5.487 ملیۆن بەرمیل بووە و بەراورد بە مانگی شوبات زیادیکردووە کە لەو مانگەدا 4.900 ملیۆن بەرمیل بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئاداردا رۆژانە 170 هەزار و لە هەفتەی دووەمدا 202 هەزار و لە هەفتەی سێیەمدا 203 هەزار و لە هەفتەی چوارەمدا 132 هەزاری رەوانەی ئەمریکا کردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "عێراق لە ریزبەندی حەوتەمی وڵاتانی جیهانی لە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا وەرگرتووە و دوای هەریەک لە کەنەدا و مەکسیک و سعودیە و بەرازیل و فەنزویڵا و کۆڵۆمبیا کەوتووە".
هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش بەپێی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، "عێراق پلەی دووەمی وەرگرتووە و لە دوای سعودیەوە دێت کە بڕی 6.696 ملیۆن بەرمیلە ، لیبیاش لە پلەی سێیەم دێت 1.829ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات".
PM:01:52:13/04/2025
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت