مەزڵوم عەبدی: تورکیا یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەرزاوە ئیدارییەکانی لە دەوڵەتی سوریا قبوڵە
وێستگەنیوز-
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، ئیدارەی نوێ لەدیمەشق دژایەتی زمانی کوردی ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەحمەد شەرع داوای لێکردون دەستبەرداری کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە زۆرینە عەرەبییەکان بن.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری راگەیاندووە، "تورکیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دەستیکردووە بە بەکارهێنانی زمانێکی میانڕەو، سەرنجیشمانداوە بیرۆکەی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەرزاوە ئیدارییەکانی لە دەوڵەتی سوریا قبوڵە".
ئاماژەی بەوەکرد، "کەشی کاتی رێککەوتنەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع دۆستانە و ئارام بووە و بەرێزەوە پێشوازییان لێکراوە، ئەوەش راست نییە کە دەوترێت لایەنی ئەمەریکی دەستوەردانیان لە رێکەوتنەکە کردبێت، بەڵکو تەنها رۆڵی ئاسانکارییان گێڕاوە بۆ گواستنەوەیان بۆ دیمەشق".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئیدارەی نوێ لە دیمەشق دژایەتی زمانی کوردی ناکات، بەڵام نەخراوەتە ناو دەستووری کاتییەوە و ئەمەش نائومێدکەر بوو بۆمان".
وتیشی، "ئەحمەد شەرع داوای لێکردووین دەستبەرداری کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە زۆرینە عەرەبییەکان بین وەک دێرەزۆر و رەقە، بەڵام ئەمە هێشتا ئەولەوییەتیان نییە، دۆخی ئەو ناوچانەش زیاتر تاوتوێ دەکەین".
PM:01:34:13/04/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت