ئێران و ئه‌مریكا له‌گه‌رمه‌ی ململانێی ناوچه‌یی ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئێران و ئه‌مریكا له شانشینی عومان وتووێژ ئه‌نجام بده‌ن، به ئامانجی ده‌ستپێكردنی دانوستانی نوێ سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران، كه پێشكه‌وتنێكی خێرای به‌خۆیه‌وه بینیوه، هاوكات دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی كرد، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێ.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ستیڤن ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری مەسقەتی پایتەختی شانشینی عومان.
ئێران به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كان ده‌كات و گومانی هه‌یه دانوستانه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها گومانی هه‌یه له تره‌مپ كه چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانكردنی ئێرانی كردووه ئه‌گه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رانه‌گرێت.
له كاتێكدا هه‌ر لایه‌نێكیان باسی چانسی گه‌یشتن به هه‌ندێك پێشكه‌وتنی ده‌كرد، به‌ڵام هێشتا له یه‌كتر دوورن له‌سه‌ر ململانێیه‌ك كه زیاتر له دوو ده‌یه‌یه به‌رده‌وامه، و ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا گفتوگۆكان ڕاسته‌وخۆ ده‌بن وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ داوای ده‌كات، یان ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت.
ئاماژه‌كان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك له‌وانه‌یه یارمه‌تیده‌ر بن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی ناوچه‌كه كه له ساڵی 2023ه‌وه به شه‌ڕه‌كانی غه‌ززه و لوبنان و هه‌ڵدانی مووشه‌ك له نێوان ئێران و ئیسرائیل و هێرشه‌كانی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتیوانی له ده‌ریای سوور و رووخانی حكومه‌ت له سوریا، سووتاوه.
به‌ڵام شكستهێنانی دانوستانه‌كان مه‌ترسی شه‌ڕێكی فراوانتر له گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی جیهان زیاتر ده‌كات. تاران هۆشداری دایه وڵاتانی دراوسێی كه بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌خۆده‌گرن كه ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ سه‌ر ئێران بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی "ده‌رئه‌نجامی جددی" ده‌بنه‌وه.
به‌رپرسێكی ئێرانی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كه قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر پرسه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران لای ئه‌وه، له دانوستانه‌كاندا "ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی" به عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوه.
عه‌راقچی سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی ئێران ده‌كات و ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌نی ئه‌مریكییه‌وه گفتوگۆكان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌و به‌رپرسه كه به‌هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌وه داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، وتی: "ماوه‌ی دانوستانه‌كان كه سنووردار ده‌بێت به پرسی ئه‌تۆمی، به‌نده به جددی و نیازپاكی لایه‌نی ئه‌مریكییه‌وه".
ئێران ڕه‌تیكرده‌وه دانوستاندن له‌سه‌ر توانا به‌رگرییه‌كانی وه‌ك به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی خۆی بكات.
AM:09:07:12/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت