ترەمپ: سەرکەوتووبووین لە کەمکردنەوەی هەڵاوسان بۆ ئاستێکی زۆر نزم


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، سەرکەوتووبوون لە کەمکردنەوەی هەڵاوسان بۆ ئاستێکی زۆر نزم، ئاماژەی بەوەکرد، كار بۆ بنیادنانەوە و نۆژەنكردنەوەی كەشتییەكانیان دەكەن.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرەكانی كابینەكەی رایگەیاند، "لەدوای بڕیاری سەپاندنی باج و زیادكردنی رەسمی گومرگی، ئێستا ئابووری ئەمەریكا لەقۆناغێكی زۆر باشدایە، لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانیش سەرەتادا روبەڕوی كەمێك كێشە دەبینەوە، بەڵام لە دواجاردا كاروبارەكان بەباشی بەڕێوەدەچن".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە سەرکەوتوو بووین لە کەمکردنەوەی هەڵاوسان بۆ ئاستێکی زۆر نزم، سەرەڕای ئەوەی هەمووان چاوەڕوانی رێژەی بەرزیان دەکرد".

ئەوەشی خستەڕوو، "پێشتر ئەمەریكا رێگەی داوە كە ژمارەیەك لە وڵاتان لەسەر ئابووری ئەمەریكا دەوڵەمەند و گەورە ببن، بەڵام چیدیكە رێگە بەئەو كارەنادەین، هەروەها دووبارە كار بۆ بنیادنانەوە و نۆژەنكردنەوەی كەشتییەكان دەكەین، بۆ ئەوە مەبەستەش بەنیازین كە ژمارەیەك كەشتی لە وڵاتان بكڕین كە بۆ ئایندەی وڵاتەكەی زۆر گرنگن".

ترەمپ وتی، "ئێمە هەوڵ دەدەین پاڵ بە جیهانەوە بنێین کە بە دادپەروەرانە مامەڵەمان لەگەڵ بکات، ئەمەش کارێکە کە دەبوو 25 یان 40 ساڵ لەمەوبەر بکرایە".

وتیشی، "سەبارەت بە بارمتەکانی غەززە گفتوگۆ دەکەین و نزیکین لە دەستەبەرکردنی ئازادکردنیان، ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس پەیوەندی بەردەوامان هەیە".


PM:08:45:10/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت