مۆرگان ئۆرتاگۆس: به ئارامی دۆخی سوریا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین بۆ داڕشتنی سیاسه‌تمان
وێستگه‌نیوز-
مۆرگان ئۆرتاگۆس، جێگری نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ندێك هه‌نگاوی خاوی ناوه و به ئارامیه‌وه دۆخی سوریا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت بۆ دیاریكردنی سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر دیمه‌شق، ده‌شڵێت: "له سوریا به‌رژه‌وه‌ندیمان هه‌یه و دو هاوڕێی ئازیزمان هه‌یه".
مۆرگان ئۆرتاگۆس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی وتی: "ئه‌مریكا له داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر سوریا هه‌ندێك هه‌نگاوی خاوی ناوه و به ئارامیه‌وه دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت".
وتیشی: "چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌مریكا له رژێمی ئه‌حمه‌د شه‌رع روونه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیاری هه‌یه له گره‌نتیكردنی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ سوریا و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه داعش ناتوانێت خۆی رێكبخاته‌وه و و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌مریكا، ئه‌وروپا یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكات".
وتیشی: "به‌رژه‌وه‌ندیمان له سوریا هه‌یه. دوو هاوڕێی ئازیزمان له‌وێن. توركیای هاوپه‌یمانمان له په‌یمانی ناتۆ، هاوپه‌یمانه‌كه‌ی دیكه‌شمان ئیسرائیل. بێگومان هاوبه‌شی پته‌ومان له‌گه‌ڵ سعودیه هه‌یه. هه‌موو ئه‌م وڵاتانه به لوبنانیشه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ بینینی ده‌رئه‌نجامێك له سوریا".
سه‌باره‌ت به پرسی سنوری لوبنان و سوریا و پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه، ئۆرتاگۆس ئاشكرایكرد كه "گرنگییه‌كی زۆر به‌و سنوره ده‌ده‌ین، چونكه نامانه‌وێت قاچاخی داهاتی نه‌وت بۆ حزبوڵا له لوبنان ده‌ستپێبكاته‌وه، دیاره ئێمه له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین، ده‌زانین ئه‌مه كات و هه‌وڵێكی زۆری ده‌وێت و بۆ ئه‌م بابه‌ته ئێمه گفتوگۆی زۆر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لوبنان ده‌كه‌ین".
AM:12:02:10/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت