تره‌مپ پێناسی گومرگی بۆماوه‌ی 90 رۆژ له‌سه‌ر 75 وڵات راگرت
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێناسی گومرگی بۆماوه‌ی 90 رۆژ له‌سه‌ر 75 وڵات راگرت، راشیگه‌یاند كه پێناسی گومرگی سه‌ر وڵاتی چینی سه‌دا 125 زیادكردووه و چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تره‌مب وتی كه فه‌رمانی راگرتنی جێبه‌جێكردنی پێناسی گومرگی بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌ركردووه كه ئاستی پێناسی گومرگیان له‌سه‌ر ئه‌مریكا زیاد نه‌كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بوو و وتی: "باجه‌كانم بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه راگرت كه رێوشوێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌دژمان نه‌گرته‌به‌ر".
دووباره چین وه‌ڵامی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به پێناسی گومرگی دایه‌وه و باجه‌كانی له‌سه‌ر هاورده‌ی ئه‌مریكا بۆ زیاتر له سه‌دا 80 به‌رزكرده‌وه.
PM:08:55:09/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت