ئەردۆغان: بۆ گەیشتن بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر؛ سبەی لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبینەوە


وێستگەنیوز_

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەپە رلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: سبەی لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لەپەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: ئێمە پرسگەلێکمان هەیە، کە گرنگیی زۆریان بۆ ئایندەی وڵاتەکەمان هەیە، لەوانەش ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر. وەک هاوپەیمانیی کۆماری، پرۆسەی ئاشتی بەئەنجام دەگەیەنین، کە بە وردبییەکی زۆرەوە بەڕێوەی دەبەین، بە شێوەیەک ببێتە مایەی خێر بۆ وڵاتەکەمان."

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: سبەی پێشوازی لە شاندی دەم پارتی دەکەین و لەگەڵیان کۆدەبینەوە، هاوکات ئیرادەی خۆمان بۆ گەیشتن بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر دووپات دەکەینەوە.

دەشڵێت: "بەردەوام دەبین لە بوژاندنەوە و بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان، لەگەڵ برا کورد و عەرەب و عەلەوی و سوننەکانمان هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ چاندنی ئاشتی لە خاکی وڵاتەکەمان."


PM:02:04:09/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو