پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا بەسەر نزیکەی 60 وڵات چووە بواری جێبەجێکردنەوە


وێستگەنیوز_

لە ئەمرۆ چوارشەممە 9ـی 4ـی 2025ـەوە، پێناسی گومرگی ئەمریكا بەسەر نزیكەی 60 وڵات چووە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە نرخی نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو دابەزی و زیان بە پشكی بازاڕەكانی ئاسیا كەوت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردووەوە، پێناسی زیادەی گومرگی خستە سەر كاڵای هاوردە بۆ ئەمریكا بەڕێژەی 11% بۆ 50% و لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام زۆرترین پێناسی گومرگی بۆ سەر وڵاتی چین'ـە بەشێوەیەك بۆ هەندێك كاڵای ئەو وڵاتە باجەكە دەگاتە 104%.

بەگوێرەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، "ئامانجی ترەمپ لەو بڕیارە بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆییە، لە هەمان كاتدا هاوبەشە بازرگانییەكانی ناچار بە سازش دەكات."

هەر بە كاریگەری ئەو بڕیارە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزمترین ئاستی لە مانگی ئاداری ساڵی 2021ەوە تۆمار كرد.

لە بازاڕەكانی ئاسیاش، پشكەكان زیانیان بەركەوتووە و پشكی بازاڕە داراییەكانی تایوان 5.8% و لە ژاپۆن 5% دابەزی. 


AM:11:43:09/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو