تره‌مپ: شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی نیسانی 2025 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش پشتڕاستی كرده‌وه كه له به‌رزترین ئاستدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی وتی: "دانوستانه ڕاسته‌وخۆكان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكردووه، ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن و دیدارێكی زۆر گرنگمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی ڕووده‌دات".
وتیشی: "هیوادارین ئه‌م دانوستانانه له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ركه‌وتوو بن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بژارده‌ی په‌سه‌ندكراوی هه‌مووان ده‌بێت، "گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران شتێكی دڵخوازی ئێمه‌یه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و دانوستانانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران خۆی ده‌بێت".
ترامپ دووپاتی كرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م وتووێژانه ڕێگریكردنه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران كه به "مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان" وه‌سفی كرد.
وتیشی: "هیوادارین دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ركه‌وتوو بن بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و ئه‌مه‌ش كارێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك".
له چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا ترامپ گه‌شبینی خۆی له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه "ره‌نگه ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و ئه‌وه‌ش زۆر باش ده‌بێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد كه "كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی رۆژی شه‌ممه خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌م پرۆسه‌ی دیپلۆماسییه‌دا پێكده‌هێنێت. گفتوگۆی ڕسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئه‌م دانوستانانه‌ش ئاسایی نین، به‌ڵكو له ئاسته به‌رزه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن. رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ ده‌بێت، و ده‌بینین چی ڕووده‌دات".
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه "سه‌ركه‌وتنی ئه‌م دانوستانانه هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ پێشه‌وه، و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا تره‌مپ وتی: "جه‌نگی غه‌ززه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌وه‌ستێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ناتانیاهۆ ماندوونه‌ناسانه كارده‌كات بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان. ئیسرائیل كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كات بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانی غه‌ززه.
سه‌باره‌ت به گروپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، تره‌مپ وتی: "هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان به ئازار بوو"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه 3 هه‌فته‌ی خراپ بووه بۆ حوسییه‌كان "و ڕه‌نگه به‌رده‌وام بێت".
وتیشی: "حوسییه‌كانمان وێرانكردووه و ڕێگرییان لێده‌كه‌ین تا توانای هه‌ڵدانی موشه‌ك و درۆنیان نامێنێت".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ "دۆخی غه‌ززه و بارمته‌كان و ئه‌و ئازاره مرۆییانه‌ی كه بارمته‌كان تێیدا ده‌ژین"مان تاووتوێ كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "كارده‌كه‌ین بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانی تر كه ژماره‌یان 59 كه‌سه و ئه‌مریكا هه‌میشه پشتیوانیمان ده‌كان".
PM:11:10:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت