تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات: پێناسی گومرگیی زیاده ده‌خه‌مه سه‌ر چین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له چین ده‌كات و هۆشداری دا له‌وه‌ی گه‌ر له‌و پێناسه گومرگییه‌ی خستوویه‌تیه سه‌ر ئه‌مریكا پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، واشنتۆن سه‌دا 50 پێناسی گومرگیی زیاده ده‌خاته سه‌ریان و به‌مجۆره پێناسی گومرگیی چین ده‌گاته سه‌دا 104.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس سۆشیاڵ، پۆستێكی له‌سه‌ر چین كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی تووندی لێ‌كردن.
تره‌مپ نووسی: "دوێنێ چین پێناسی گومرگیی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌دا 34ی به‌سه‌ر ئه‌مریكادا سه‌پاند، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر پێناسی گومرگییان به‌سه‌ر ئه‌مریكا سه‌پاندبوو".
رۆژی 01-04-2025 تره‌مپ پێناسی گومرگی بۆ وڵاتانی جیهان راگه‌یاند. چین یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی پێناسه گومرگییه‌كه‌ی به‌رزبوو، 34٪ بوو، بۆیه به هه‌مان رێژه وه‌ڵامی دایه‌وه.
له پۆسته‌كه‌یدا تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر چین له‌و سه‌دا 34ه پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، ئێمه‌ش پێناسی گومرگیی زیاده‌ی سه‌دا 50 به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنین و له 9ـی نیسانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
تره‌مپ سه‌ره‌تا سه‌دا 20 و دواتر سه‌دا 34ی باجی خسته‌سه‌ر كاڵا هه‌نارده‌كراوه‌كانی چین بۆ ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌دا 50ـیه‌ش بسه‌پێنێت، پێناسی گومرگیی چین ده‌بێته سه‌دا 104.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه "هه‌موو گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت به پێناسی گومرگی له‌گه‌ڵ چین راده‌گیرێن. جگه له چین، له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
پێش ئه‌م پۆسته، تره‌مپ له پۆستێكی دیكه‌دا نووسی: "هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر پێناسه گومرگییه‌كان گفتوگۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. پێناسه گومرگییه‌كان قورسن به‌ڵام دادپه‌روه‌رانه‌ن".
PM:08:34:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت