رۆیته‌رز: ئێران هۆشداری بە عێراق و 5 وڵات دەدات
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه سوپای ئێران خرایه ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ده‌شڵێت كه تاران هۆشداری به عێراق و 5 وڵاتی ناوچه‌كه داوه له پاڵپشتیكردنی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا دژی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه رایگه‌یاند كه "عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، سوپای ئێرانی خستۆته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه".
ئاژانسه‌كه له زاری به‌رپرسه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "ئێران هۆشداری ناردووه بۆ وڵاتانی عێراق، كوه‌یت، ئیمارات، قه‌ته‌ر، توركیا و به‌حره‌ین سه‌باره‌ت به پاڵپشتیكردنی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا دژی ئه‌و وڵاته".
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌شكردووه كه ئێران ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه هه‌ر پاڵپشتییه‌ك له‌وان به‌كارهێنانی ئاسمانی یان خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له كاتی هێرشه‌كه‌دا، به كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه داده‌نرێت.
ده‌شڵێت: "هه‌ر پاڵپشتییه‌كی ئه‌م وڵاتانه بۆ هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، لێكه‌وته‌ی خراپی بۆ ئه‌وان ده‌بێت".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسه باڵاكه‌ی ئێران باسی له‌وه كردووه كه "دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكان ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێنن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جددیه‌تی واشنتۆن سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری سیاسی له‌گه‌ڵ ئێران، ره‌نگه به‌مزوانه ئه‌م گفتوگۆیانه ده‌ست پێبكه‌ن ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری ئه‌م ڕێبازه بكه‌ن، كه ڕه‌نگه قورس بێت".
راشیگه‌یاندووه كه "دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكان ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێنن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جددیه‌تی واشنتۆن سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری سیاسی له‌گه‌ڵ ئێران".
PM:11:24:06/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 7968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت