بۆ دووەمجار ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە


وێستگەنیوز_

بە دەنگی زیاتر لە هەزار و 100 ئەندامی کۆنگرە، ئۆزگور ئۆزەل دووبارە بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە" کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ئەنقەرە ئەنجامدا و لە کۆنگرەکەدا ئۆزگور ئۆزەل جارێکی دیکە بە سەرۆکی گشتیی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

لە کۆنگرەکەدا هەزار و 323 ئەندام بەشدار بوون، ئوزەل دەنگی هەزار و 171  ئەندامی بەدەستهێنا.

جگە لە ئۆزگور ئۆزەلی سەرۆکی پارتەکە، هەریەک لە بەرهان شیمشەک، پەرلەمانتاری پێشوو و ئومیت ئویساڵ، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی مورادپاشا لە ئەنتاڵیا کاندید بوون.

رۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2023، لە 38ـەم کۆنگرەی پارتەکەدا بە بەدەستهێنانی 812 دەنگ بە سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرا، بەوەش بووە هەشتەم سەرۆکی گشتیی پارتەکە.

پارتی گەلی کۆماری لە 9ـی ئەیلوولی ساڵی 1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزرێنراوە، لە ساڵانی 1923 تاوەکو 1950، 17 جار لەسەر یەک بەتەنیا حکومەتی پێکهێناوە.


PM:05:44:06/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت