جەهەپە 21ەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەی ئەنجام دەدات


وێستگەنیوز-

پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" 21ەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەی لە ئەنقەرە ئەنجام دەدات، لە کۆنگرەکەدا گۆڕانکاری لە 60 ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی نیسانی 2025، 21ەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" لە ئەنقەرە بە بەشداری هەزار و 368 ئەندام بەڕێوەدەچێت و ئۆزگور ئۆزال و ئومیت ئویسال، سەرۆکی شارەوانی موراتپاشا و بەرهەم شیمشەک رکابەری یەکتر دەکەن بۆ سەرۆكی پارتەكە.

چاوەڕێدەکرێت لە کۆنگرەکەدا چەندین پەیامی گرنگی پارتەکە و نەخشەڕێگەی نوێ بخرێتەڕوو بە تایبەت دەربارەى دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکان، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و رێککەوتنەکانی هەڵبژاردن.

ئۆزگور ئۆزێل ئاشکرایکردووە، دروشمی 21ەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە بریتییە لە "ئیرادە هی میللەتە".


AM:09:26:06/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت