وەزیری دەرەوەی ئێران: تاران لە وەڵامدانەوەی پەیامەکەی ترەمپ دەرفەتی دیپلۆماسی پاراستووە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوام بێت لە گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئاماژەی بەوەشکرد، تاران لە وەڵامدانەوەی پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەرفەتی دیپلۆماسی پاراستووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەنسیم بێت، عەباس عێراقچی، سەرۆکی ئێران رایگەیاند، "وەڵامی تاران بۆ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ناوەڕۆکەکەیدا یەک دەگرێتەوە و دەرفەتی دیپلۆماسی پاراستووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوام بێت لە گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و هەڵگرتنی سزاکان، لەسەر بنەمای لۆجیکی دروستکردنی متمانە".
عێراقچی پێی وایە، دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک کە پابەندی هەڵوێستی دژبەیەک بێت و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز بکات، هیچ سوودێکی نییە.
AM:08:37:06/04/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت