وتەبێژی کۆشکی سپی: نزیکەی 200 هێرشمان کردووتە سەر بنکە و حەشارگەی حووسییەکانی یەمەن
وێستگەنیوز_
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: هێزەکانی ئەمریکا نزیکەی 200 هێرشیان کردووتە سەر بنکە و حەشارگەی چەکدارانی حووسی، ئەمەش تواناکانی ئێرانی لەو ناوچەکە لاواز کردووە.
کاڕۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشە یەکلا کەرەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر لاوازکردنی توانا و هەژموونی ئێران لە ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکاندا ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامانی باڵا و کاریگەریی ئەو چەکدارانە کوژراون.
وتەبێژی کۆشکی سپی جەختیشی کردەوە، هێزەکانیان تا ئەو کاتەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێننەوە، لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
لای خۆشیەوە دوێنێ دووشهممه 31ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا ڕایگهیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر چەکدارە حووسییەکانی یەمەن چڕ دەکەنەوە و شهو و ڕۆژ لە بۆمبارانکردنی بنکە و بارەگای چەکدارەکان بەردەوام دەبن؛ "حووسییهكان هێشتا ئازاره به ئێشهكهیان نە چەشتووە."
PM:11:18:01/04/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت