"چین ئامادەیە ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا"


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت: وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، ئامادەیە ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت.

ئەمرۆ سێشەممە 1ـی نیسانی 2025، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، لەمیانەی دیداری لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا ڕووسییەکەی دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا کاردەکات بۆ بەشدارییەکی کارا لە دۆزی ئاشتی و گەشەپێدانی مرۆیی.

ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، ئامادەیە ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت، هاوکات پاڵپشتیی لە مۆسکۆ دەکات لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی.

جەختی لەوەش کردەوە، هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان چین و ڕووسیا، لە سەردەمی ئێستا نوێ دەبێتەوە و بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتوو هەنگاو دەنێت.


PM:08:29:01/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت