سەرکردەیەکی باڵای حیزبوڵڵا و کوڕەکەی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیرووت کوژران
وێستگەنیوز_
حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە هێرشێکی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبەکەی، کوڕی ئەو سەرکردەیە و چوار کەسی دیکە کوژراون و شەش کەسیش برینداربوون.
ئەمرۆ سێشەممە حیزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، مقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان (حیزبوڵڵا) هەواڵی کوژرانی عەلی حەسەن بەدیر و کوڕەکەی بە ناوی حەسەن عەلی بەدیر ڕادەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ 1ـی نیسانی 2025، لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری باشووری بەیرووت کرانە ئامانج.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل دەزگای ئاسایشی گشتیی ناسراو بە شاباک لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەواڵی کوشتنی سەرکردەکەی حیزبوڵڵایان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو سەرکردەیەی حیزبوڵڵا لەم دوایانەدا لە پلانڕێژی هێرشێکی گەورە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ئیسرائیل هاوکاری حەماسی کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، حەسەن بەدیر یەکێک بووە لە سەرکردە کاریگەرەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و یاریدەدەری بەرپرسی دۆسیەی فەڵەستین بووە.
PM:07:43:01/04/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت