یەکێتی ئەوروپا: ئامادەی دروستکردنی پەیوەندین لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی دێتە پێشی
وێستگەنیوز-
یەکێتیی ئەوروپا پێشوازیی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا کرد و رایدەگەیەنێت، ئامادەیە بۆ هاوکاری لەگەڵیدا.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی راگوزەر دەکەین لە سوریا، ئامادەی هاوکاری و دروستکردنی پەیوەندین لەگەڵ حکومەتی نوێدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە گەورانەی دێنە پێشی".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە حکومەتی نوێ دەبێت رێز لە بەڵێنەکانی بۆ گواستنەوەیەکی ئاشتیانە و گشتگیر بگرێت و یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی لە گەلی سوریا دەکات، لەم هەلومەرجانەدا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانییە پتەوەکانی بۆ قۆناغی راگوزەر.
30ی ئاداری 2025، پێكهێنانی حكومهتی ڕاگوزهری سوریا به سهرۆكایهتیی ئهحمهد شهرع راگهیهندرا، کە 23 وەزیر لەخۆدەگرێت بەبێ سەرۆک وەزیران.
PM:12:56:01/04/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت