ئیسرائیل جارێکی دیکە بەیروتی کردەوە ئامانج


وێستگەنیوز-

سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر چەند گەڕەکێکی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان، بەو هۆیەوە سێ کەس کوژران.


ئەمڕۆ سێشەممە 1ی نیسانی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپاکە چەند باڵەخانەیەکی لە باشووری بەیروت کردووەتە ئامانج، کە ئەندامانی حزبوڵڵایان تێدا بووە، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە. ئەو چەکدارانە هاوکاریی چەکدارانی حەماسی فەلەستینیان کردووە کە بە رۆکێت لە کەرتی غەززەوە ناوچە سنوورییەکانی باشووری ئیسرائیل بۆردوومان بکەن.

ئەو هێرشانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک بوون، لە دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئیسرائیل بۆردوومانی باشووری لوبنانی کرد، بەڵام پێش هێرشەکە ئیسرائیل دانیشتووانی ناوچەکەی ئاگادار کردبووەوە.


AM:09:34:01/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت