هەسەدە و سوپای نیشتیمانی لە سوریا دیل و تەرمەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن
وێستگەنیوز-
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هەسەدە'' ئامادەکاریی دەکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیل و تەرمەکان لەگەڵ سوپای نیشتمانیی سەر بە تورکیا.
لە راگەیەندراوێکدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای نیشتمانی، دیل و تەرمەکانی ئەو چەکدارانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا لە بەرەی بەنداوی تشرین و پردی قەرە قۆزاک لە لادێکانی رۆژهەڵاتی حەلەب کوژراون ئالوگۆڕ دەکەن.
ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر هێزەکانی هەسەدە 40 تەرمیان لە سوپای نیشتیمانی وەرگرتووەتەوە، 25 تەرمیشیان رادەستی سوپای نیشتیمانی کردووەتەوە کە چواریان تورکن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێستا ئاگربەستی راگرتنی شەڕ لە نێوانیاندا هەیە، هاوکات لە 12ی کانونی یەکەمی 2024ەوە شەڕ لە نێوان هەسەدە و سوپای نیشتیمانیی سەر بە تورکیا دروستبووە.
AM:09:06:01/04/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت