ئه‌مریكا 4 داواكاری ئاراسته‌ی ئیداره‌ی سوریا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هیواداره راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بێت له دیدگایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و نوێنه‌رایه‌تی بۆ سوریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتی سوریا رایبگه‌یه‌نن كه به ته‌واوی تیرۆر ره‌تده‌كه‌نه‌وه و سه‌ركوتی بكه‌ن، هه‌روه‌ها تیرۆریسته بیانییه‌كان له پۆسته حكومییه‌كان دووربخه‌نه‌وه".
وتیشی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتی سوریا ده‌بێت رێگری له ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بكه‌ن تا خاكی سوریا ئیستیغلال نه‌كه‌ن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن بۆ رزگاربوون له چه‌كی كیمیایی ئه‌سه‌د".
رۆژی شه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ر، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی راگه‌یاند و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ی دا.
PM:11:52:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت