تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له ئێران و حوسییه‌كان ده‌كات: هێشتا ئازاری راستەقینە دەستی پێنەکردووە
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هێشتا ئازاره راسته‌قینه‌كه بۆ حوسییه‌كان یان بۆ سه‌رپه‌رشتیاره‌كانیان له ئێران نه‌هاتووه و هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن تا چیتر مه‌ترسی له‌سه‌ر ئازادی كه‌شتیوانی دروست نه‌بێت.
تره‌مپ، له په‌یامێكدا له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی: "تیرۆریستانی حوسی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌هۆی هێرشه بێوچانه‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوه‌وه وێرانبوون. زۆرێك له چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانیان نه‌ماون. ئێمه هه‌موو رۆژێك لێیان ده‌ده‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی توند و توندتر".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "تواناكانی حوسییه‌كان كه هه‌ڕه‌شه له كه‌شتیوانی و ناوچه‌كه ده‌كات به خێرایی له‌ناو ده‌چن. هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن تا چیتر نه‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئازادی كه‌شتیوانی".
راشیگه‌یاندووه كه "بژارده بۆ حوسییه‌كان روونه؛ واز له هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان بهێنن، ئێمه‌ش هێرشه‌كان بۆسه‌ریان راده‌گرین. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه تازه ده‌ستمان پێكردووه و هێشتا ئازاره به ئێشه‌كه‌یان به‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌م بۆ حوسییه‌كان یان بۆ سه‌رپه‌رشتیكاره‌كانیان له ئێران".
PM:11:12:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت