سوپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری بیانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه له لیستی تیرۆردایه، رایگه‌یاند كه دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری بیانی له ئاوه‌كانی كه‌نداودا راگرتووه، به گومانی ئه‌وه‌ی كه سووته‌مه‌نی به قاچاخ ده‌گوازنه‌وه.
سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگرانه ناویان "ستار 1" و "وێنتگ" بووه، و 25 سه‌رنشینیان له‌سه‌ر بووه.
راشیگه‌یاند كه ئه‌و دوو كه‌شتییه نزیكه‌ی 3 ملیۆن لیتر گازۆیلیان ده‌گواسته‌وه، و گومان ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو قاچاخچێتی سووته‌مه‌نی له ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.
تائێستا له‌لایه‌ن سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه ئه‌م رووداوه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك هیچ لێدوانێكی فه‌رمی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دوو كه‌شتییه‌كه ئاڵاكانیان هه‌ڵكردوون یان له‌لایه‌ن لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، نه‌دراوه.
PM:09:32:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت