ته‌ندروستی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوانی دوای "شكاندنی ئاگربه‌ست"ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌له‌ستین له غه‌ززه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوان و برینداره‌كان له دوای شكاندنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه نزیكه‌ی دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتووه‌ته هه‌زار كوژراو و دوو هه‌زار و 359 بریندار.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك: "كۆی ژماره‌ی قوربانیانی بۆردوومانی ئیسرائیل له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه 50 هه‌زار كوژراوی تێپه‌ڕاندووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا 80 كوژراو و 305 بریندار گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه كه 53 كوژراو و 189 برینداریان له رۆژی یه‌كشه‌ممه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا بووه.
راشیگه‌یاند كه "ژماره‌یه‌ك قوربانی هێشتا له ژێر داروپه‌ردوو و له‌سه‌ر ڕێگاكاندان و تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری شارستانی ناتوانن ده‌ستیان پێیان بگات".
ئیسرائیل له 18ی ئاداردا ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ حه‌ماس كۆتایی پێهێنا، كاتێك هێرشێكی كتوپڕی ئاسمانی ده‌ستپێكرد و به‌هۆیه‌وه سه‌دان فه‌له‌ستینی له سه‌رتاسه‌ری كه‌رتی غه‌ززه كوژران.
PM:08:32:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت