ماری لۆپێن ناتوانێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2027ی فه‌ره‌نسا خۆی كاندید بكات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دادگای پاریس ماری لۆپێن رێبه‌ری به‌ره‌ی راستڕه‌وی توندڕه‌وی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی دارایی گشتی له‌گه‌ڵ 8 په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپی له پارته‌كه‌ی "گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی" ئیدانه‌كردو لۆپێن -ی به چوار ساڵ زیندانی سزادا له‌گه‌ڵ راگرتنی جێبه‌جێكردنی ماوه‌ی دوو ساڵیان و غه‌رامه‌كردنی به بڕی 100 هه‌زار یۆرۆ.
دادگای تاوانه‌كانی پاریس رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له سامانی گشتیدا سزا درا، ماری لۆپێن رێبه‌ری راستڕه‌وی توندڕه‌و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ شایسته‌ی ئه‌وه نییه خۆی كاندید بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌مشێوه‌یه‌ش ناوبراو ناتوانێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2027دا خۆی كاندید بكات.
لۆپێن، سه‌رۆكی پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی گوێگرتن له بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر بكات و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێدوانێك بدات، هۆڵی دادگای به‌جێهێشت.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه دادگا بڕیار بدا به ناشایسته‌یی بوونی بۆ كاندیدكردنی بۆ هه‌ر پۆستێك بۆ لۆپێن ئه‌وپه‌ڕی جێی نیگه‌رانی بوو، به‌مشێوه‌یه‌ش، بڕیاره‌كه‌ی دادگا رێگری ده‌كات له كاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2027، ئه‌م سیناریۆیه‌شی به "مه‌رگی سیاسی" وه‌سف كرد.
دادگاكه كۆی زیانه‌كانی به 2.9ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵاند، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانتاره تۆمه‌تباره‌كان "خه‌رجی ئه‌و كه‌سانه‌یان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وه‌رگرتووه كه له ڕاستیدا كاریان بۆ ئه‌و پارته ده‌كرد"، به‌بێ ئه‌وه‌ی له ئێستادا بڕیاره‌كه‌ی ده‌ربكات.
دۆسیه‌كه له‌سه‌ر "گرێبه‌سته ساخته‌كان"ه كه لۆپێن و په‌رله‌مانتاره‌كانی تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره په‌رله‌مانتاره‌كانیدا ئه‌نجامیانداوه كه له ڕاستیدا له نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2016 بۆ ئه‌و پارته كاریان كردووه.
داواكاری گشتی له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌مدا داوای كرد كه لۆپێن سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، له‌نێویاندا دوو ساڵ جێبه‌جێ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ده‌ستكاریكردن، ورێگری لێبكرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆی كاندی بكات، ئه‌مه‌ش واده‌كات نه‌توانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له ساڵی2027دا بكات.
PM:07:44:31/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت